لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە شاری مێسا لە ویلایەتی ئەریزۆنا فڕۆکەیەکی بچووک لە کاتی بەرزبوونەوەیدا لە فڕۆکەخانەی فالکۆن فیڵد خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای تەنیشت ڕێڕەوی فڕین.
لە رووداوەکەدا فڕۆکەوان و هاوفڕۆکەوان و ٢ سەرنشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بووە.
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی شاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە کە پەنابەرانی فەلەستینی لەوێ بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زریانی یینشینگەوە لانیکەم ١٦٠ هەزار کەس لە سەرانسەری فلیپین چۆڵکراون کە پێشبینی دەکرێت لە وڵات کاریگەر بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٥٦١ کەسیش بریندار بوون.